بازدان بۆ ناوەڕۆک
بەخێربێیت بۆ

قوتابخانەی کینگ

لە قوۆناغی باخچەوە تاوەکو پۆلی ١٢ لە شاری هەوڵێر. قوتابخانەی کینگ پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەەدەی ئاوێتەکردووە بە پڕۆگرامی ئۆکسفۆردی بەریتانی کە ئامانجی تییادا بنیاتنانی کەسایەتی و گەشەپێکردنی بیرۆکەی گەورەو پەروەردەیەکی هەمەلایەنە لەناوەندێکی خوێندندا.

قوتابخانەیەک کە دایکان و باوکان متمانەی پێدەکەن

96/100
هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە
4
کەمپەسەکان لە شاری هەولێر
2017
ساڵی دامەزراندن
12
قۆناغەکانی خوێندن · لە باخچەوە تا پۆلی 12

AI و ڕۆبۆتیکفێربوونی VRتاقیگەی زانستی دیجیتاڵیپڕۆژەی وانە کراوەکانخاوەن مێداڵیای پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کانگاروی بیرکاریفیستیڤاڵی تەکنەلۆژیا

دەربارەی قوتابخانەی کینگ

بنیاتنراو لەسەر بنەماو بەها ناوخۆییەکان، ئامادەکراو بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان.

قوتابخانەی کینگ لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر سیستەمی وەزارەتی پەروەردەو پڕۆگرامی ئۆکسفۆردی بەریتانی دامەزراوە کە تییادا پەروەردەیەکی مۆدێرن بە دابینکردنی تاقیگەی دیجیتاڵی دەستبەرکراوە. ئەمڕۆ کینگ یەکێکە لە باشترین قوتابخانە ناحکومییەکانی هەولێر، و خێزانەکان بۆ باخچەی ساوایان و خوێندنی سیستەمی ئینگلیزی هەڵیدەبژێرن.

پڕۆگراموەزارەت + پرۆگرامی
ئۆکسفۆردی بەریتانی

بەشە ئەکادیمیەکان

گەشتێک، لە یەکەم هەنگاوی فێربوونەوە تا وەکو قۆناغی دەرچوون

گەشتێکی بەردەوامی پەروەردەیی لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو قۆناغی ئامادەیی هاوشان لەگەڵ گرنگیپدانی شایستە بەلایەنی دەروونی زانستی قوتابیان لەهەرقوناغێکی خوێندن.

بۆچی دایکان و باوکان کینگ هەڵدەبژێرن؟

شەش هۆکار کەوا لە خێزانەکان دەکات لە کینگ هەست بە ئاسوودەیی بکەن

لە یەکەم پێشوازی تاوەکو ڕۆژی دەرچوونی قوتابیەکانمان — ئەمانە ئەو شەش بەڵێنەن کە دەیدەین بەهەر خێزانێک.

بەهێزی لە پرۆگرامی خوێندن

پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەدە لەگەڵ پڕۆگرامی ئۆکسفۆردی بەریتانی — گەیاندنی وانەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنە، نەوەک لەبەرکردن.

بابەتە ئەکادیمیەکان بناسە

کەسایەتی و بەها

ئێمە نەوەیەکی متمانەبەخۆ، میهرەبان و بەرپرسیار پەروەردە دەکەین — سەرکردەو ڕابەرانێک کە لەهەر کوێ بن پابەندی بەها و بنەما بەرزەکانن

بۆچی قوتابخانەی کینگ؟
پڕۆژەی دەستکردی قوتابیان لە پێشانگای زانستدا

داهێنان وەک کلتوورێکە لە کینگ

AI، ڕۆبۆتیک، VR و زانستی دەستکرد بەشێوەیەکی کرداری تێکەڵی وانەکانی ڕۆژانە دەکرێن نەوەک وەکو چالاکییەکی دەرەوەی پرۆگرامی خوێندن .

داهێنانەکان ببینە
قوتابیان بە ئینگلیزی گفتوگۆ دەکەن

زمانی ئینگلیزی بۆ جیهان

فێرکردنی زمانی ئینگلیزی هەر لە قوۆناغی باخچەوە کەوا دەکات قوتابیان متمانەیان بەخۆیان هەبێت لەکاتی گفتوگۆکردندا بە زمانێکی ڕەوان و ئەکادیمی بدوێن و ئەمەش ڕێگەیان بۆ دەرفتە جیهانیەکان خۆشدەکات.

زمانئ ئینگلیزی لە قوتابخانەی کینگ

پارێزراو و گرنگیپێدراو

ژینگەیەکی ئارام و نایاب کە تییادا هەموو منداڵێک بایەخی پێدەدرێت بۆ ئەوەی گەشە بکات و سەرکەوتوو بێت.

ژیانی قوتابیان
دایکان و باوکان بەشداری وانەیەکی کراوە دەکەن

بەشدارکردنی دایک و باوکان

لە ڕێگەی پڕۆژەی وانە کراوەکان و پەیوەندی بەردەوام، خێزانەکان لە نزیکەوە ئاشنابوونە بە ژینگەی قوتابخانە و ناو پۆلەوە.

وانە کراوەکان

داهێنان لە کینگ

تەکنەلۆژیایەکی گونجاو و شایستە کە بەشێکە لە پەروەردەکردنی منداڵ.

داهێنان بەشێکە لە کلتووری قوتابخانەکەمان. قوتابیان هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە لەگەڵ ئەو ئامرازانە بەرکەوتنییان دەبێت کە داهاتوو بنیاتدەنێنن لەڕێگەی کۆدنووسین، تاقیکردنەوەی زانستی و بیرکردنەوەی جیاوازەوە.

پرۆگرامی AR ی قوتابخانەی کینگ

فێربوون لە دەرەوەی کتێبی خوێندن بە AR

پرۆگرامی نوێی AR ی ئێمە وانەکان زیندوو دەکاتەوە بە مۆدێلی سێ ڕەهەندی کارلێکەرانە، ئەنیمەیشن، دەنگ و تاقیکردنەوە. قوتابیان لەسەر مێزەکانیانەوە بە ناو زانست، مێژوو، جوگرافیا و چەندین بابەتی تردا دەگەڕێن و ئاشنادەبن.

پۆلی AI

پرۆگرامی AI

قوتابیان فێردەبن کە ئامرازە زیرەکەکان دروست بکەن، بەکاریان بهێنن و بە وردی پرسیاریان لێبکەن.

ڕۆبۆتیک

ڕۆبۆتیک

لە یەکەم هەنگاوی داڕشتن و دروستکردنی مۆدێلەکانەوە تاوەکو دەگاتە کبڕکێی دیزانکردن ، قوتابیەکانمان ئەزموون و تاقیکردنەوەی مەیدانی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن

فێربوونی VR

فێربوونی VR

هەنگاو بنێ بۆ ناو قوڵایی مێژوو ، جەستەی مرۆڤ ،زانست و گەردووناسی.

تاقیگەی زانستی دیجیتاڵی

تاقیگەی زانستی دیجیتاڵی

تاقیکردنەوەی کرداری، داتای دروست و دۆزینەوەی زانستی لە تاقیگەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوودا .

کراوەیەدەروازەی کراوە، وانەی کراوە، گفتوفۆی کراوە

پڕۆژەی وانە کراوەکان

دایک و باوکان پێشوازیان لێدەکرێت بۆ ناو پۆل

پرۆژەی وانەکراوەکان دەرفەت بۆ خێزانەکان دەرەخسێنێت تاوەکو لە نزیکەوە ئاشنابن بە شێوازی وانەگووتنەوەو، پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و ژینگەی ناوپۆل و ببنە بەشێک لە بەرەپێشچوونی ئاستی زانستی منداڵەکانیان.

  • ئەزموونکردن و بینینی وانەیەکی کراوە کە هەموو ڕۆژێکی ئاسایی خوێندن و هەموو وانەیەک بەهان شێواز بەڕێوەدەچێت
  • شێوازی هەڵسەنگاندن و فێرکردنی منداڵەکەت ئەزموون بکە.
  • پەیوەندیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ مامۆستاکانمان دروست بکە
بەخێربێن بۆ قوتابخانەی کینگ. شوێنک کە هەموو منداڵێک دەبێت بە بەشێک لە خێزانێک کە تییادا باوەڕی بە تواناکانیان هەیە.
بەڕێوەبەری قوتابخانە
قوتابخانەی کینگ، شاری هەولێر
پەیامی سەرکردایەتی قوتابخانە بخوێنەوە

چیرۆکی سەرکەوتنی قوتابیان

دەستکەوتەکان، ڕێزلێنان و خەڵاتەکان

هەموو چیرۆکەکان ببینە
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کانگاروی بیرکاریخاوەن مێداڵیا
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کانگاروی بیرکاری
براوەی مێداڵیای زێڕ و زیو
فیستیڤاڵی تەکنەلۆژیاخەڵاتەکان
فیستیڤاڵی تەکنەلۆژیا
پڕۆژەی خەڵاتکردنی قوتابیانی براوە
دیبەت و وتاری گشتیپێشبڕکارانی کۆتایی
گفتوگۆ و قسەکردن
پێشبڕکارانی متمانەبەخۆی کۆتا قۆناغ
پێشانگای زانستبەرزترین ڕێز
پێشانگای زانست
حەز بۆ زانین کە دانپێدانان بەدەست دەهێنێت

گەلەری و ڤیدیۆ

تیشکێک لە ژیان لە کینگ

ناوەندی هەواڵ و میدیا

نوێترین هەواڵ لە کینگ

نوێترین هەواڵمان بخوێنەوە

وەرگرتن

گەشتەکەت بۆ کینگ، لە پێنج هەنگاودا

سادە، پاڵپشتیکراو و کەسی — لە یەکەم پرسیارتەوە تا یەکەم ڕۆژی منداڵەکەت.

  1. 1

    پرسیارکردن

    دەربارەی منداڵەکەت پێمان بڵێ و هەرچی بوو لێمان بپرسە.

  2. 2

    سەردان بکە

    سەردانی کەمپەسێکمان بکە یاخود گەشتێکی بکە بەناو پلاتفۆرمەکانی قوتابخانەکەمان .

  3. 3

    داواکاری

    داواکاری تۆمارو وەرگرتنی ئۆنلاین بمە و بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بکە.

  4. 4

    هەڵسەنگاندن

    هەڵسەنگاندنێکی زانستی و سایکۆلۆژی لەلایەن سەرپەرشتیارانی ئەکادیمی بۆ وەرگرتن و تۆمارکردنی منداڵەکەت.

  5. 5

    بەشداربوون

    ئۆفەرەکەت وەربگرە و بەخێربێیت بۆ خێزانی کینگ.

تۆمارو کراوەیە · ٢٠٢٦–٢٠٢٧

دەست بکە بە
گەشتی قوتابخانەی کینگ

شوێنێکی پەروەردەیی بۆ منداڵەکەت هەڵبژێرە کە تییدا کەسایەتی و بیرۆکەی گەورە بنیاتدەنێت. بە خۆشحاڵیەوە لە قوتابخانەی کینگ پێشوازیتان لێدەکرێت.

قوتابییەکی خوێنەرمان لە قوتابخانەی کینگ کتێبێک دەخوێنێتەوە